ئێران هه‌وڵی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ له‌ عێراقدا ده‌دات

عه‌لی ره‌زا حوسێنی، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌شازی و كانزای ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشنیاری كردووه‌ وه‌به‌ره‌هێنان له‌دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ و چاندنی ده‌غل ودان له‌عێراقدا بكه‌ن.

وه‌زیری بازرگانی و پیسه‌شازی كانزای ئێران، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌لا جبووری، وه‌زیری بارزگانی عێراق كه‌ ئێستاكه‌ به‌سه‌ردانێك له‌تاران-ه‌ گوتی: ده‌تواندرێت وه‌به‌رهێنان له‌بواری دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ له‌عێراقدا بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێران ئاماده‌یه‌ گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی، به‌ئامانجی بازرگانییه‌كی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام، له‌عێراقدا بچێنێ و هه‌لی كار بڕه‌خسێنێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار