له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 92 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

تا ئێستا له‌ جیهاندا 92 ملیۆن و نۆ هه‌زار و 660 كه‌س له‌ جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" تا ئێستا له‌ جیهاندا 92 ملیۆن و نۆ هه‌زار و 660 كه‌س له‌ جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و، زۆرترین ژماره‌ی تووشبووانیش له‌ ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌ كه‌، 23 ملیۆن و 368 هه‌زار و 225كه‌سه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن و 970 هه‌زار و 95 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، 65 ملیۆن و 822 هه‌زار و 734 توشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه‌.