وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی 17 تیرۆریستی داعش له‌ به‌غدا راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ 17 تیرۆریستی داعش له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراون.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی به‌غدا، 17 تیرۆریستیان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش داواكراوبوون.

به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌، دوو له‌و تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوانه‌، به‌ ناوه‌كانی ئه‌بو ئه‌نه‌س و ئه‌بو قوسه‌ی له‌ ناو كه‌رتی فه‌للوجه‌ سه‌ربه‌ داعش چه‌كداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ دوای وه‌گرتنی گوته‌كانیان، ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون.