رووداوێكی هاتووچۆ گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه
14/1/2021 - 15:18
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14 - 1 - 2021، له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
مقه‌ده‌م هاشم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پێنجوێن، به‌پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر رێگای نێوان پێنجوێن- سلێمانی نزیك گوندی كانی مانگ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.
وتیشی، هێڵكاری هاتوچۆ بۆ شه‌قامه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه كراوه.