له‌ توركیا هه‌ڵمه‌تی كوتانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد

دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و ئامێری پزیشكی توركیا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پێكوتی "كۆرۆناڤاك"ده‌ركرا.

ئه‌مڕۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌ پێكوتی "كۆرۆناڤاك" له‌ توركیا ده‌ستیپێكرد.

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ یه‌كه‌م قوتوی پێكوته‌كه‌ی به‌كارهێنا.

له‌ پارێزگای ئیزمیر-یش هه‌ڵمه‌تی كوتانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیزمیر، دكتۆر عه‌لی گوربووز له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا هه‌شت بنكه‌ی كوتان له‌ به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تی كوتان كردوه‌.

گوربووز گوتیشی: چوار هه‌زار و 400 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌كوترێن، ئامانجمانه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی هه‌زار كارمه‌ند بكوترێن و تا سێ رۆژی ئاینده‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كۆتایی بێت.

به‌كارهێنانی یه‌كه‌م پێكوت له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌ بووه‌ نموونه‌ بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
104,964
گیان له‌ده‌ستدان
3,436
چاکبوونەوە
85,814
تووشبووان
607,587
گیان له‌ده‌ستدان
12,935
چاکبوونەوە
567,898
تووشبوون
94,572,376
گیان له‌ده‌ستدان
2,023,325
چاکبوونەوە
67,524,766