سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی هه‌ولێر لە زبڵ و خاشاک پاککرانەوە

بەهۆی ئەو باو بارانەی دوێنێ شاری هەولێری گرتبووەوە،ئەمڕۆ هەینی 15/1/2021 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی،سەرپەرشتی هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی شەقامە سەرەکیەکان و سەرە باراناوەکانیان کرد.

هەر ئەمڕۆ هەموو پردەکانی پەڕینەوەی شەقامی شەست مەتری خاوێنکرانەوە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر