کەشناسی هەرێمی كوردستان: به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
 بەگوێرەی پێشبینیەکانی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 16 ى 1 ى 2021 لە زۆربەی ناوچەکان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، راشیده‌گه‌ێنێت سبەی یه‌كشه‌ممه  باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌شاره‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه‌:
هه‌ولێر 10 پله‌ ، دهۆك 12 پله‌ ، سلێمانی 9 پله‌ ، كه‌ركوك 16 پله‌ .
بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 12 پله‌ ، دهۆك 10 پله‌ ، سلێمانی  12 پله‌ ، كه‌ركوك 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

 

شوان عه‌زیز