یه‌كێتی ئه‌وروپا پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی دۆلار داده‌نێت

هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی به‌های یۆرۆ ده‌دات

یه‌كێتی ئه‌وروپا پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی دۆلار داده‌نێت و هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی به‌های یۆرۆ ده‌دات.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ دوای رۆێشتنی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ره‌نگاری باڵاده‌ستی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ببێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی فاینانشیال تایمز كه‌ له‌سه‌رچاوه‌كانی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی گواستویه‌تییه‌وه‌ ، یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌دات به‌های یۆرۆ له‌بازاڕه‌كاندا به‌هێز بكات.

به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بازاڕی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌ مامه‌ڵكردن به ‌دۆلار ده‌به‌ستێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار