مه‌سعود ئۆزێل له‌گه‌ل ئارسناڵ گه‌یشته‌ ڕێككه‌وتن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی


مه‌سعود ئۆزێلی ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی ئارسناڵ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی گه‌یشته‌ ڕێككه‌وتن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی و ڕۆیشتنی له‌ ڕیزی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ی ئێستا.
 سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی بریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئۆزێل به‌ خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر ڕیزی گانارز به‌جێده‌هێڵێت و ده‌ستبه‌رداری كۆی مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینیه.
 واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆزێلی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه‌ی توركی بكات، جێگای باسه‌ ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركه‌ له‌ وه‌رزی ڕابردووه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری ئارسناڵ تێكچووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ مانگی ئاداری پارساڵه‌وه‌ له‌ هیچ یاریه‌كی تیپه‌كه‌ی به‌شداری نه‌كردووه‌ .