به‌شێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت

حكومه‌تی عێراق بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت .

نه‌وزاد شێخ كامیل ، به‌رێوه‌به‌ری گشتى بازرگانی له‌وه‌زاره‌تى بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند، دوێنێ به‌غدا بریاریدا به‌ناردنی به‌شی پێنجه‌می شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان .

گوتیشی، تا ئێستاكه‌ جوتیاران 300 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان ڕاده‌ستى به‌غدا كردووه‌، به‌ڵام به‌غدا ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی نه‌ناردووه‌ ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد دوێنێ  به‌شێكی دیكه‌ له‌بڕه‌ پاره‌ی جوتیاران ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا.

له‌سه‌ر بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا و واده‌ی دابه‌شكردنی  له‌ڕووماڵی راسته‌وخۆی ئه‌م نیوه‌رۆییه‌ی به‌شی ئابووری كوردستان تیڤى زانیاری زیاتر وه‌رگره‌: