تەقینەوەیەک لە سەربازگەیەکی بەغدا رووی دا و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه‌ و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.

ماڵپه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی كردووه‌ ، به‌وه‌ی كه‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ناو باره‌گای فه‌وجی سێی ئه‌لبوعیسه‌ بووه‌ له‌ناوچه‌ى دۆره‌ی له‌باشووری به‌غدا.

سۆمه‌ریه‌ نیوز راشیگه‌یاندووه‌، كه‌به‌هۆی ته‌قینه‌كه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك كوژراوه‌.