كۆنسوڵی ئەمریكا لە سۆران بەشداری له هەڵمەتی چاندنی بەڕوو دەكات

لە ھەرێمی کوردستان داربەڕوو زۆرینەی رێژەی کۆی گشتی دارستان پێک دەھێنێت

لە هەواڵێكی  ئەكاونتی كۆنسولخانەی گشتی ئەمریكا لە شاری هەولێر، ئەوە خراوەتە روو " لە سەردانێكدا بۆ تاڤگەی گەلی عەلیبەگ, کونسوڵی گشتی ئەمریكا (ڕۆب واڵەر) و قائیمقامی سۆران ھەڵگورد عوسمان، بەشداریان كرد لە چاڵاكی عومەر برادۆستی دارێژەری پڕۆژەی "چاندنی یەک ملیۆن داربەڕوو".


باسیش لەوە كراوە كە لەو چالاكیەدا 10 داربەڕوویان لە پێناو کوردستانێکی سەوزتر و سیستەمێکی ژینگەیی باشتر بۆ ھەرێمی کوردستان چاند، كە لە ھەرێمی کوردستان داربەڕوو زۆرینەی رێژەی کۆی گشتی دارستان پێک دەھێنێت.