Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:16

ئیدلب.. بەهۆی باران بارینه‌وه‌ خێمەی 50 هەزار ئاوارە ژێر ئاو کەوت

کوردستان TV
100%


بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی شەوی رابردوو پارێزگای ئیدلب-ی گرتەووە خێمەی 50 هەزار ئاوارە ژێرئاو کەوتووە.
بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی شەوی رابردوو پارێزگای ئیدلب-ی باکووری سووریا-ی گرتەووە و لە ئاکامدا خێمەی نزیکەی 50  ھەزار ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی کەفرعروق ژێرئاو کەوت.

یەکێک لە دانیشتوانی کەمپەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ماوەی نۆ ساڵە لە وەرزی زستاندا کەمپەکەیان دووچاری ھەمان کێشە دەبێت.

دانیشتوانی کەمپەکە لەکاتی بەردەوامبوونی بارانەکەدا ھەوڵیاندا لە خێمەکانیان بێنەدەر بەڵام ناشزانن روو لە کوێ بکەن.

یەکێکی دیکە لە دانیشتوانی کەمپەکە باسی لەوە کرد کە خۆی و ھاوسەرەکەی و پێنج منداڵی لەخێمەێکدا دەژین و بەھۆی ژێرکەوتنی خێمەکەیانەوە ئێستا بێلانەبوون.

ئەو ئاوارانە داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خێرخوازان دەکەن بەھانایانەوە بچن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.