فیفا داواكه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ڕه‌تكرده‌وه‌


دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید داواكاری پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا كرد بۆ پێداچوونه‌وه‌و سووك كردنی سزای سه‌ر كیران تریپێری یاریزانی یانه‌كه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، به‌ڵام فیفا داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و سزاكه‌ی به‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌ سه‌پاند.
 ئه‌و سزایه‌ش له‌ بیستوسێی كانوونی یه‌كه‌می پارساڵ و به‌ تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كانی گره‌وكردن له‌سه‌ر یاریه‌كان و له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را به‌سه‌ر تریپێر سه‌پێندرابوو.
 دۆسیه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ كه‌ ئه‌و كات یاریزانه‌كه‌ له‌ یانه‌ی تۆتنهامه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كردبوو، دواتر فیفا به‌ هه‌مان شێوه‌ سزاكه‌ی په‌سه‌ندكرد كه‌ بریتیه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی به‌رگریكاره‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ یاریه‌كانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان بۆ ماوه‌ی ده‌ هه‌فته.
 به‌مه‌ش تریپێری ته‌مه‌ن سیی ساڵ تا بیستوهه‌شتی شوباتی داهاتوو ناتوانێت یاری بكات .