چۆن له‌ رێگه‌ی ڤیتامین توانستی مێشكی مرۆڤ گه‌شه‌ ده‌كات ؟

وه‌كو زانراوه‌  مێشكی مرۆڤ 24 كاتژمێر كار ده‌كات بڕیار  له‌سه‌ر  بیرۆكه‌و جووڵه‌ی ، هه‌ناسه‌وه‌گرتن و هه‌ناسه‌دانه‌وه‌، ژماره‌ی لێدانی  دڵ و له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ستیاره‌كان  ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ،كه‌هه‌رده‌م پێویستی به‌ ووزه‌ بێت ،كه‌ له‌ رێگه‌ی خواردنی ته‌ندروست ئه‌م ووزه‌یه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت.

گرنتگترین ئه‌و ڤیتامینیانه‌ی  كه‌ توانستی مێشكی مرۆڤ گه‌شه‌ ده‌كات:

ڤیتامین  ئی ..

وه‌كو زانراوه‌ ڤیتامین ئی رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مادده‌ زیان به‌خشه‌كان زۆرێك له‌ لێكۆلینه‌وه‌كان ، ده‌ریاخستووه‌ ، كه‌می ڤیتامین ئی ده‌بێته‌ هۆی  زوو تووش بوون به‌ نه‌خۆشی زهامه‌یر ، بوونی ئه‌و ڤیتامینه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ نه‌خۆشی زهامه‌یر  دوا ده‌خات .

سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین  ئی ..

-چه‌ره‌زات وه‌كو گوێز ، باده‌م ، پاقله‌..

-هه‌موو جۆره‌كانی زه‌یت وه‌كو زه‌یتی گه‌نم ، گوڵه‌ به‌رۆژه‌ ..

-سه‌وزه‌وات  وه‌كو سپیناخ ، كه‌له‌ره‌م...

ڤیتامین  بی 6

ئه‌م ڤیتامینه‌ زۆر ئه‌ره‌ك ،  له‌ كۆئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ جێبه‌جی  ده‌كات، هاوكارێكی باشه‌ بۆ گه‌شه‌ كردنی عقل و مێشك به‌تایبه‌تیش بۆ   به‌دیهێنانی كۆئه‌ندامی ده‌مارگیرییه‌كی ته‌ندروست ،سه‌رچاوه‌ كانی ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ (گۆشتی مانگا ، ماسی ، هێلكه‌ ، چه‌رزات ، فاسۆلیا ، مۆز ، په‌تاته‌) ده‌ست ده‌كه‌وێت.

ڤیتامین بی 12

ئه‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ تایبه‌تی بۆعقڵ و مێشكێكی ته‌ندروست ،وه‌ گرنگه‌ بۆ به‌ره‌هه‌م هێنانی شانه‌كانی خوێن. ئه‌م ڤیتامینه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌م تووشی ، نه‌حۆشی زه‌هایمه‌ر  بێت ، له‌ هه‌مان كاتدا هاوكارێك باشی مرۆڤه‌ بۆ ته‌ركیز و كردن و دیقه‌ت دان.

كه‌می ئه‌مجۆره‌ ڤیتامینه‌ ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ  تووشی له‌ بیرچوونه‌وه‌ بێت ، كارنه‌كردنی عقڵ و مێشك وه‌ك پێویست.

سه‌رچاوه‌ كانی ئه‌م ڤیتامینه‌ زیاتر له‌ خواردنه‌ ده‌ریایه‌كانه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ جگه‌ر ، گۆشتی مانگا ، شیر ، ماست له‌گه‌ڵ په‌نیر ده‌ست ده‌كه‌وێت.

ڤیتامین بی 9

ڤیتامین بی 9 یان ترشیاتی فۆلیك به‌ هۆی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی مێشك ،یه‌كێكه‌ له‌ ڤیتامینه‌ گرنگه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ، خواردنی ئه‌م ڤیتامینه‌ هۆكارێكی باشه‌ بۆ مێشكێك و عقڵێكی  ته‌ندروست  وه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ، ده‌روونییه‌كی باش فاكته‌رێكی باشی مرۆڤه‌.

نه‌بوونی ئه‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ  ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئاره‌زووی خواردنی كه‌م بێته‌وه‌و تووشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی ، سك چوون ، هه‌وككردنی زمان له‌ بیرچوونه‌وه‌ بێت. ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ده‌بنه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌نن كه‌ ئاڵوده‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌یین..

سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه‌ بریتین له‌ : گه‌ڵای سه‌زه‌وات ، هه‌موو ترشیاتێك ، پاقله‌ ، ماسی سه‌له‌مون ، شیر ..

ڤیتامین سی

ڤیتامین سی به‌ پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و گرنگ بۆ جه‌سته‌ داده‌نرێت، چونكه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌ و یاریده‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین ده‌دات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌می ڤیتامین سییان هه‌یه‌، ئه‌م نیشانانه‌یان تێدایه‌ به‌رده‌وام ماندووبوون و شه‌كه‌تی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ،لاوازی ددانه‌كان و هه‌وكردن   ، قژت بێهێزده‌بێت و ره‌نگی تێكده‌چێت.

سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین سی  له‌ پرته‌قاڵ، لیمۆ، مانگۆ، تو، شوتی، كیوی، ئه‌ناناس، شیلك، ته‌ماته‌، بیبه‌ر، بروكلی، سپێناخ.. ده‌ست ده‌كه‌وێت .

وه‌رگێرِان و داڕشتنه‌وه‌ی - كامران

ژێده‌ر- ئه‌لمه‌وزه‌ع