بەهۆی هەرەسی بەفره‌وه‌ 5 کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا


بەهۆی هەرەسی بەفره‌وه‌ لە سنورەکانی نێوان كوردستانی ئێران و كوردستانی توركیا، پێنج کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەستدا، تا ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

ڕێکخراوی  هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌دوێنێ دووشه‌ممه‌ 18 ى 1 ى 2021 ، لانیکەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی پارێزگای ورمێ لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ئەو پارێزگایە لەگەڵ باکوری کوردستان، بە هۆی هەرەسهێنانی ڕنو بەفر گیانیان لەدەستداوە .

 راشیده‌گه‌یه‌نن، ناوی ئەو پێنج کۆڵبەرە بریتین لە، ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فورات خودایی کوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی کوڕی سادق و یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان .

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو پێنج کۆڵبەرە لە گوندی "دریشک" لە باکوری کوردستان تووشی ئەو ڕووداو بوون و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕێگەیان نەداوە خەڵکی گوندی کووران بەهانایانەوە بچن و تەرمەکانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە .

هەنگاو ئاماژی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی کوورانی سەر بە پارێزگای ورمێن.

فۆتۆ - ئه‌رشیف