عززه‌ت شابه‌نده‌ر : به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه پارێزگا شیعییه‌كان خراپترین خزمه‌تگوزارییان هه‌یه
19/1/2021 - 09:07
عززه‌ت شابه‌نده‌ر،كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ رایدهگهێنێت، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه پارێزگا شیعییه‌كان خراپترین خزمه‌تگوزارییان هه‌یه.
عززه‌ت شابه‌نده‌ر ،له‌میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ر له ساڵی 2003 كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه شیعه‌كان به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بكات و له ئێستاشدا پڕۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌وه زۆرینه‌ی سیاسی و كوتله‌ی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه سه‌ربه‌خۆیه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، جه‌نگی شیعی كه جیهان پلانی بۆداده‌نێ، ئاگرێكه له‌ژێر خۆڵه‌مێشدایه.
عززه‌ت شابه‌نده‌ر گوتیشی: حزبه سیاسییه‌كانی عێراق پلانیان بۆ داهاتوو نییه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش بێ سووده.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار