چه‌ند پێگه‌یه‌كی میلیشیاكانی حیزبوڵڵای عێراق له‌ باشووری به‌غدا بۆردومان كران

كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی حوڕه‌ راگه‌یاندووه‌ ، شه‌وی رابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خر ،له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت روویداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌نێو پێگه‌كانی میلیشیاكانی كه‌تائیبی حیزبوڵڵا روویداوه‌و بۆته‌ هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌نێو باره‌گایه‌كی سه‌ر به‌ سوپای عێراق روویداوه‌و بۆته‌ هۆی كوژرانی 9 سه‌ربازو برینداربوونی نزیكه‌ی ده‌ كه‌سی دیكه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ حوڕه‌ ره‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان زانیاری له‌سه‌ر هه‌ر بۆردومانێكی ئاسمانی له‌ عێراقدا هه‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار