به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌سه‌نته‌ری شاری دهۆك و سلێمانی به‌فر ده‌بارێت


 کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 19 ى 1 ى 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی  و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای  48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ سبەی چوارشه‌ممه‌‌‌ ، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌، له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

1111