نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبۆوه
19/1/2021 - 09:54
دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ خوار 55 دۆلار دابه‌زی ، جارێكی دیكه به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و گه‌یشته سه‌رووی 55 دۆلار.
نرخی بهرمێلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به 55 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی wti به 52 دۆلار و 36 سه‌نت فرۆشرا.
شایانی باسه له‌هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 57 دۆلار.
ئاماده‌كردنی / رزگار