پلانی كشاندنه‌وه‌ی راوێژكارانی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ پلانی كشاندنه‌وه‌ی راوێژكارانی سه‌ربازیی سه‌ربه‌ ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پلانه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی سه‌باره‌ت به‌ پلانی كشاندنه‌وه‌ی ھێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "لیژنه‌یه‌ك به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان، مسته‌فا كازمی پێكھێنراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش، پلانیان به‌ ئامانجی كشاندنه‌وه‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق، داناوه‌".

راشیگه‌یاند كه‌ پلانی كشاندنه‌وه‌ی راوێژكارانی ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و گوتی: به‌م دواییانه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ٥٠٠ راوێژكاری سه‌ربازیی خۆی له‌چوارچێوه‌ی ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق، كشاندووه‌ته‌وه‌.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان ھه‌یه‌، دۆسیه‌ی ئه‌منی عێراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

ئه‌مه‌یش دوای وه‌دێت رۆژی ھه‌ینی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازییه‌كانیان له‌ عێراق بۆ دوو ھه‌زار و ٥٠٠ سه‌رباز كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.