مه‌حمود عوسمان : سیاسیه‌تی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ عێراق ناگۆڕێت

هۆشداری له‌ بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌دات

مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد رایده‌گه‌ێنێت كه‌ سیاسیه‌تی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مریكا  به‌رامبه‌ر به‌ عێراق ناگۆڕێت و هۆشداریش له‌ بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌دات .

مه‌حمود عوسمان، به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه‌، سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆبایدن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌رامبه‌ر به‌ عێراق ناگۆڕێت و به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به‌ئێران توندبوو، به‌ڵام بایدن بۆ وه‌ستاندنی گرژییه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق ده‌كات.

مه‌حمود عوسمان ، هۆشداریش له‌ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بۆردومان بكرێت، ئه‌وا بایدن وه‌ڵامی ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش كێشه‌كانی پێشوو بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار