نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ سه‌رووی 56 دۆلار به‌رزبۆوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ خوار 55 دۆلار دابه‌زی ، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ نرخه‌كانی نه‌وت به‌رزبوونه‌ته‌وه‌.

له‌كاتی كردنه‌وه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ 55 دۆلار و 86 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو له‌ ئێستاشدا نرخه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 56 دۆلار 22 سه‌نت.

له‌هه‌مان كاتدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تیسكاس wti به‌‌ 53 دۆلار و 33 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماده‌كردنی / رزگار