نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لـه‌ جۆ بایدن و كامالا هاریس ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێکدا پیرۆزبایی له‌ جۆ بایدن و كامالا هاریس كرد.

له‌ تویته‌كه‌دا هاتووه‌. "به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك جۆ بایدن و  جێگری سه‌رۆك كامالا هاریس بكه‌م. له‌ رۆژی مێژووی ده‌ستبه‌كاربوونیان. هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و كاركردن له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌ ئیداره‌ی نوێ ده‌خوازم".