هاتووچۆی هەولێر: ئەو شۆفێرەی هاوڵاتیانی بێزار ده‌كرد سزادرا


گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران و ڕایدەگەیەنێت: دەستكاری كردنی دەنگی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە ، ده‌شڵێت ئەو شۆفێرەی خەڵكی بێزار ده‌كرد بەدەنگە بەرزەكەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سزا درا.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌: ئەو ئۆتۆمبێلە كە لەجۆری دۆج چارجەرە لەدەوربەری چوارریانی زراعە دەسوڕایەوە  و  خەڵكی  بێزار ده‌كرد  بەدەنگە بەرزەكەی  و  لێخوڕینە ناشرینەكەی سزا درا لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە.

ده‌شڵێت: لەسەریەتی لەماوەی هەفتەیەك سەردانی بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر بكات ، سەرپێچیەكەی دەستكاریكردنی دەنگی لابردبێت  و تەسلیمی بكات ئەگەر نا رێكارەكان توندتر دەبن و نیشانەی گلدانەوەش دەخرێتە سەرئۆتۆمبێلەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌: ئەو ئاگاداركردنەوەیەی دەستكاری كردنی دەنگی ئۆتۆمبێلیش بۆهەموانە نەك تەنها بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی هاتووچۆ رایده‌گه‌ێنێت: كه‌شۆفێره‌كه‌ به‌بڕی چل هه‌زار دینار سزادرا.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز