وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق  ته‌نها پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی حه‌ویجه‌ و ریازی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك خه‌رجكرد

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه‌ به‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ لیژنه‌ی ژمێریاریی تایبه‌ت به‌ رێكخستن و خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی لقی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ له‌ كه‌ركووك، دوای ته‌واوكردنی وردبینه‌كان له‌ چه‌كه‌كانی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كه‌ركووك، پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ساڵی 2020ی خه‌رجكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2020، ته‌نھا جووتیارانی حه‌ویجه‌ و ریازی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووك گرتووه‌ته‌وه‌ .