په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرت لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادە دەكات

لێژنه‌ى یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راپۆڕت له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاو  و ئاوه‌ڕۆ ئاماده‌كات

لێژنه‌ى یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت له‌سه‌ر بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20،  كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.

رایده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، گفتوگۆی ورد لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان كرا.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌بەشداربووانی كۆبوونەوەكە سەرنج و تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە بۆ دەوڵه‌مەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكه‌ خستەڕوو بۆئەوەی ئامادە بكرێت بۆ خوێندنەوەی دووەم.

شوان عه‌زیز