به‌ ڤیدیۆ.. ورچێك‌ دوای دوای 20 ساڵ له‌نێو قه‌فه‌زێك ئازاد كرا 

له‌ چوارچێوه‌ی بازنه‌یكی بچووك ده‌خوولێته‌وه‌

 كه‌ناڵی ( newsology) بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌یه‌كێك  له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی وڵاتی رۆمانیا. ورچێك دوای 20 ساڵ مانه‌وه‌ له‌ نێوان قه‌فه‌زێكی ته‌سك دا ، ئازاد كرا.

له‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ورچه‌كه‌  ئازاد كراوه‌ ، به‌ڵام وا ده‌جوڵێته‌وه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كات، تائێستا له‌ نێو قه‌فه‌ز دایه‌ ،له‌ چوارچێوه‌ی بازنه‌یكی بچووك ده‌خوولێته‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ باوه‌شی سروشتیش دایه‌.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران