تره‌مپ له‌ دوایین رۆژی مانه‌وه‌یدا له‌ كۆشكی سپی رێوڕه‌سمی ماره‌بڕینی بۆ تیفانی كچی سازكرد

دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ، له‌ دوایین رۆژی مانه‌وه‌ی له‌ كۆشكی سپی، رێوڕه‌سمی ماره‌بڕینی بۆ تیفانی تره‌مپ-ی كچی رێكخست.

له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی كانوونی دووه‌م ساز ده‌كرێت، تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ چوار ساڵی خایاند راده‌ستی بایدن ده‌كات.

له‌ كاتێدا له‌ كۆشكی سپی دوایین رۆژی به‌ڕێده‌كات، پێشهاتێكی گرنگ له‌ ژیانی تایبه‌تی تره‌مپدا روویدا.

كچه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، تیفانی تره‌مپ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ ئینستاگرام، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مایكڵ بولوس-دا ماره‌ كراون.

33

تیفانی تره‌مپ وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوای رێوڕه‌سمی ماره‌كردنه‌كه‌ له‌ باخچه‌ی كۆشكی سپیدا گیراوه‌.