Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:48

سبه‌ی شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

سبه‌ی شه‌ممه‌ شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و دانوساندنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى (2021)ى عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێ زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بریاره‌ سبەی شەممە (22/1/2021) شاندى حکومەتى هەرێى کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆببنەوە.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رێككه‌وتی 2021-1-20 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان، لە زنجیرە تویتێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاند كە هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.