Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:04

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند شوێنێکی باڵەکایەتیان کرد

کوردستان TV
#7
100%

پاشنیوەڕۆ ئه‌مرۆ هه‌ینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە جانگییەکانی تورکیا بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە، سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد.

گووتیشی: لە گوندی کیکان فڕۆکەکان بۆردوومانی هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵی، ئاژەڵدارێکی گوندی ئازادی کردووە و نزیکەی 250 سەر مەڕ و بزن و کاوڕی لەناو چوونه‌.

ئێستاش فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی باڵەکایەتی دەسوڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاووڵاتیان و گوندنشینان دروستکردووە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.