تویته‌ر ھه‌ژماری خامنه‌یی به‌ھۆی ھه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ تره‌مپ ھه‌ڵپه‌سارد

كۆمپانیای تویته‌ر ھه‌ژمارێكی رێبه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی به‌ھۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێكی ھه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ھه‌ڵپه‌سارد.

دوای ئه‌وه‌ی تویته‌ر ھه‌ژماری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی ھه‌ڵپه‌سارد، دوێنیش به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێك له‌ ھه‌ژماره‌كانی خامنه‌یی به‌ ناوی  "khamenei_site" تویتێكی ھه‌ڕه‌شه‌ئامێز و توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ تره‌مپ بڵاوكرده‌وه‌، ھه‌ژماره‌كه‌ی له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه‌ ھه‌ڵپه‌سێردرا.

له‌و دیمه‌نه‌ی له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێدا ئه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ تره‌مپ له‌ نێو گۆڕه‌پانێكی گۆلف رووبه‌ڕووی ھێرشێكی درۆن ده‌بێته‌وه‌.

به‌مه‌ش چه‌ندین به‌كارھێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی داوای له‌ تویته‌ر كردبوو كه‌ ھه‌ژماره‌كه‌ی خامنه‌یی ھه‌ڵپه‌سێرێت.