داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانده‌یه‌كی حەشد كوژرا


داعش لە رۆژئاوای تکریت هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانده‌ی فه‌وج و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش لە رۆژئاوای تکریت ھێرشیان کردە سەر فه‌وجی سێ لیوای 22 حەشدی شەعبی بەھۆی ھێرشەکەی داعشەوە 11 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراوە، لە نێو کوژراوەکاندا فەرماندەی فه‌وجی سێ لیوای 22ی حەشدی شەعبیە بە ناوی ئەبو علیا ئەلحسناویه‌.

گوتیشی: له‌شه‌ڕو و پێكدانێكدا، 10 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، هێزێكی زۆری پاڵپشتی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و له‌ئێستاشدا چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ عەلی عەباس فەرماندە لە حەشدی شەعبی و بەرپرسی هەواڵگری لیوای 22 بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: کاتژمێرێک بەر لە ئێستا داعش هێرشی کردۆتە سەر لیواکەیان .