کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا
23/1/2021 - 21:22
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیارێكی بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن ده‌ركرد، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.
ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا دوای خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسایەک و لێپرسینەوە لەسەرۆکی فەرمانی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەشێوەی ئامادەنەبوون، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ ئه‌وه‌ی تیمێكی وه‌زاره‌تی تهندرسوتی سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن بكه‌ن و دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی سەرۆکی فەرمانی راگەیاندن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه یاخود نا.