ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌ت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی گشتیی 2021ی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن وله‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیاریكردنی پشكی ھه‌رێم له‌ بوودجه‌ی گشتیی 2021 گفتوگۆ ده‌كه‌ن تا ھه‌ردوولا له‌وباره‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌شنووسێكی ھاوبه‌ش رێكبكه‌ون.