عه‌لی عه‌ونی: به ‌كه‌مترین ئیمكانیه‌ت توانیومانه‌ دژ به‌ دڕندایه‌تی هه‌موو دوژمنان بوه‌ستین

عەلی عەونی بەرپرسی لقی هەشتی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێشمەرگەیەک بە پاڵپشتی گەل بۆ پاراستنی نیشتیمان رایگه‌یاند

سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی دیرۆكی تێكشكاندنی داعشی كرد و هه‌روه‌ها سازدانی ریفراندۆم و رێبه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان ، و رابه‌رایه‌تی كردتی راپه‌رین بوو  بۆیه‌ وڵاتانی ئیقلیمی كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌رخۆ بۆ لێدان و لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانیان كردۆته‌ ئامانجه‌ گڵاوه‌كانیان . تیری ناحه‌زان به‌ره‌و كوێ ئاراسته‌ ده‌گرێت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ راستی و حه‌قیقه‌ت له‌و شوێنه‌یه‌ .

دوژمنانی كورد دژایه‌تی كێ بكه‌ن ، بزانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ راسته‌و له‌ سه‌ر حه‌قه‌ ، هه‌روه‌ها پشتیوانی كام لایه‌ن بكه‌ن ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كوردانه‌ خائین و خۆفرۆشن ئه‌وه‌ پێوه‌ره‌ .

ئه‌و فلیمه‌ی كه‌ بۆ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ فیلیمێكی مناڵانه‌یه‌ ، مخابن له‌ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی ئێران ده‌رچووه‌ ، بۆ لێدانی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ ، ئێمه‌ ده‌ڵێن و به‌ ئێران راده‌گه‌یه‌نیین ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان نه‌با ، ئێستا ده‌بوایه‌ له‌ شیرازو ئه‌سفه‌هان شه‌ڕی داعش بكه‌ن .

له‌ شه‌ری داعش ، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیان شكست به‌ تیرۆریستانی داعش بێنن و ئێرانیش هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌یان كرد به‌ ناردنی چه‌ك و گولله‌ هاوه‌ن به‌ڵام به‌راستی بڵێین ئه‌و چه‌ك و گولله‌ هاوه‌نانه‌ نه‌ده‌ته‌قینه‌وه‌ و چه‌كی كۆن بوون ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانمان كرد

به‌ڵام ناكرێت هه‌موو رۆژ فلیمێك ده‌ربهێنن به‌وه‌ی هاوكاری ئێمه‌یان كردووه‌ و ئێمه‌ ترسنۆكین ، به‌درێژایه‌تی مێژوو و ئیمبراتۆریه‌تیه‌كانیان هه‌وڵی لێدانی كورد ده‌ده‌ن ، كه‌چی كورد سه‌ربه‌رزانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ .

هه‌رگیز له‌ سه‌رده‌می هۆلاكۆ و عامری و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانیش هه‌ولێر تێكنه‌شكاوه‌

ئێران پێویسته‌ سوپاسی ئێمه‌ بكات و شه‌هیدمان داوه‌ كه‌ داعشمان تێكشكاند .

ئاساییه‌ مه‌عنه‌ویاتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌تی خۆیان به‌رز رابگرن ، به‌ڵام ئاسایی نیه‌ له‌ سه‌ر حسابی ئێمه‌ بێت .

پێویسته‌ داوای لێبوردن له‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن و پێویسته‌ ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن .

له‌ رووی سایكۆلۆژی پێویسته‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا بكه‌ین كه‌ ئه‌و فلیمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ترسی خۆیان بشارنه‌وه‌ ، لاوازی خۆیان و ئه‌و گڕییه‌ی خۆیان به‌ شێوازێك نیشان بده‌ن .

ئێمه‌ میلله‌تێكین كه‌ دابه‌ش بووین به‌ سه‌ر چوار به‌ش ، به‌كه‌مترین ئیمكانیه‌ت توانیومانه‌ دژ به‌ دڕندایه‌تی ئه‌و دوژمنانه‌ بوه‌ستین .

میلله‌تی كورد بڕیاری داوه‌ بگاته‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی

سه‌ركه‌وتنی پیشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی داعش به‌هۆی ئه‌و چه‌كه‌ ئێكسپایه‌ره‌ی ئه‌وان نه‌بووه‌ به‌ڵكو به‌ ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ .

پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ بۆته‌ پارێزه‌ری میلله‌تی كورد و به‌دیهێنانی خه‌ونی كورد .

مافی كورده‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق ‌ داوای لێبوردن له‌ سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان شان به‌ شانی ئێران دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن .

مێژوو شایه‌ده‌ كه‌ به‌رده‌وام حكومه‌ته‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌ كاتی لاوازی خۆیاندا په‌نایان بۆ دانوستان و رێككه‌وتن كردیه‌ ، ئه‌گینا هه‌میشه‌ دوژمنایه‌تی كوردیان كردووه‌ .

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی شه‌نگالیش به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ شكستخواردووه‌ی عێراقه‌ كه‌ ناتوانن دۆخی شه‌نگال ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا