لە ساڵی رابردوو 34 هه‌زار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا

زۆرینه‌یان تونسی و به‌نگلادیشی بوون


بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ كارو باری كۆچ و په‌ناران، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ساڵی ڕابردوو گەیشتوون بە ئیتاڵیا زیادی کردووە. ئەم ژمارەیە سێ ئەوەندەی ژمارەی گەیشتووەکانی ساڵی 2019ەیە کە تەنها 11،471 بووە.
لامپێدوسا کە خاڵی گەیشتنی کۆچبەرەکانە، دەکەوێتە نێوان باشوری ڕۆژئاوای ئیتاڵیا و تونس لە دەریای ناوەڕاست. بەهۆی جوگرافیای شوێنەکەوە، 60%ی گەیشتووەکان لە لامپێدوسا تۆمار کراوە. 
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ساڵی 2020دا بە ڕێژەی 38% کۆچبەرەکان تونسی بوون و دووەم گەورەترین ڕێژەی نەتەوە کە گەیشتووەتە ئیتاڵیا بەنگلادیشی بووە بەڕێژەی 12%. هەروەها زۆرینەی بەنگلادیشییەکان لە لیبیاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.