مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە
26/1/2021 - 19:14
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانله ساڵۆگه‌ری ئازادكردنی شاری كۆبانێ په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند:ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه: ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین.