نێچیرڤان بارزانی: یادى داستانى ئازادكردنى كۆبانى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازادیخوازانى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: یادى داستانى ئازادكردنى كۆبانى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازادیخوازانى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌م یاده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیدان داده‌نوێنین، به‌ ڕێز و وه‌فادارییه‌وه‌، یادیان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاندووه‌: سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، هاوكارمان بوون.