هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ماتۆڕسكیل-دا گرت
26/1/2021 - 21:36
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆی هه‌ولێر و شارەوانی هەلسان بەدەست بەسەرداگرتنی کۆمەلێک ماتۆرسکیل، کە سەرەڕای بێ مۆلەتی و بێ تابلۆیی لە دورگەی ناوەندی شەقام پارکیان دەکرد لەسەر چیمەنی دورگەکان، وە دارەکانیان دەشکاند، وە لەهەندێ شوێن لەشەقامەکان شوێن پێچی نایاساییان دروست کردبوو و لەناکاوی دەهاتنە ناوشەقامەکان.
ڕاشیگه‌یاندووه: سەرجەم ماتۆڕسکیلەکان برانە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر.