داهاتی تویته‌ر له‌ 2020 سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار بووه‌

داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ 2020به‌ به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار.

تویته‌ر له‌باره‌ی چاره‌كی چواره‌می ٢٠٢٠ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌و داهاته‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردوو به‌ ده‌ستی هێناوه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا 28 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیار و 290 ملیۆن دۆلار. كۆمپانیاكه‌ له‌ چاره‌كی چواره‌می 2019 داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو.

داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ 2020 به‌ به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار. داهاتی تویته‌ر له‌ 2019دا، سێ ملیار و 450 ملیۆن دۆلار بووه‌.

قازانجی كۆمپانیاكه‌ له‌ دوا چاره‌كی 2020 به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا 87 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 222 ملیۆن دۆلار. داهاتی تویته‌ر له‌ دوا چاره‌كی 2019دا، 118 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار بوو.

له‌ ساڵی 2020 تویته‌ر به‌ به‌های یه‌ك ملیار و 140 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و له‌ 2019دا به‌ به‌های یه‌ك ملیۆن و 47 هه‌زار زیانی به‌ركه‌وتبوو.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌ چالاكه‌كانی تویته‌ر له‌ دوا چاره‌كی ساڵی رابردوو به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا 27 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 192 ملیۆن كه‌س.