هەناردەكردنی غازی سروشتی ئێران بۆ عێراق زیادیكردووە

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرای دەكات: هەناردەكردنی غازی سروشتی ئێران بۆ عێراق زیادیكردووە .

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا هەناردەكردنی گازی سروشتی ئێران بۆ حه‌وت ملیۆن پێ‌ سێجا كەمیكردبوو، ئێستا بۆ 13 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێكدا زیادیكردووە، .

ئاماژەی بەوەشكردووە: بەپێی ئەو گرێبەستەی كە لەنێوان هەردوو وڵات هه‌یه‌، دەبوایە ئێران رۆژانە 50 ملیۆن پێی سێجا گازی سروشتی بۆ عێراق هه‌نارده‌ كردبا، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكی و قەرەزە كەڵەكەبووەكانەوە لەلایەن عیراقەوە، بۆ حەوت ملیۆن پێ‌ سێجا لە رۆژێكدا دابه‌زی بوو، هەر ئەوەش وایكردبوو بەرهەمهێنانی كارەبای عیراق شەش هەزار مێگا وات كه‌مببێته‌وه‌ .

پێشتریش كۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران رایگەیاندبوو: وەزارەتی كارەبای عێراق زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار قەرزداری وڵاتەكەیەتی بۆیه‌ ناچاربوون بڕی هەناردەكردنی گاز بۆ عێراق كەمبكەنەوە.