Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:22

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی هونه‌رمه‌ند (نوری باریکه‌یی ) له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت

هه‌میشه به‌ گۆرانی و سروده‌ نیشتیمانییه‌كانی پشتگیری له‌شۆرش و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردوه‌
کوردستان TV
100%

د. شاخه‌وان عبدالله‌ رایگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز كاك مسرور بارزانی چاودێری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی هونه‌رمه‌ند (نوری باریكه‌یی ) له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت .

د. شاخه‌وان عبدالله‌ په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز كاك مسرور بارزانی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان مامۆستا نوری باریكه‌یی مان كردو په‌یامی به‌رێزیانمان پێگه‌یاند كه‌ وێڕای په‌رۆشیان بۆ تێكچونی دۆخی ته‌ندروستی له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ته‌واوی چاودێری و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌كه‌یان  له‌ئه‌ستۆ بگرێت.

لای خۆیانه‌وه‌ مامۆستا نوری باریكه‌یی سوپاسی خه‌مخۆری و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌نابی كاك مسرور بارزانی كرد. 

هونه‌رمه‌ند نوری باریكه‌یی جیا له‌خه‌رمانی گه‌وره‌یی هونه‌ری هه‌میشه‌ به‌ گۆرانی و سروده‌ نیشتیمانییه‌كانی پشتگیری له‌شۆرش و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردوه‌ ، به‌داخه‌وه‌ له‌ئێستادا وێرای ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك هێشتا دۆخی ته‌ندروستی باش نییه‌ ، له‌ خودا ده‌پارێینه‌وه‌ شیفای مامۆستا نوری بدات و به‌زوترین كات بگه‌رێته‌وه‌ خزمه‌تی هونه‌ری كوردی .
 
 

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.