پۆستەری فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" بڵاوکرایەوە

لە دەرهێنانی توورج ئەسڵانی

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرهێنانی توورج ئەسڵانی بڵاوکرایەوە.

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و سووریا بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە. 

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" (بی سرزمین) Landless لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستانی عێراق و سووریا، کە لە لایەن "عەلیڕەزا قادری ئەقدەم" دیزاینی بۆ کراوە، بۆ بەشداریی لەحەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا پەردەی لەسەر لادرا و لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"، لەم خولەی بازاڕی فیلمی "بەڕڵینالە" بە ناونیشانی یەکێک لە گرینگترین بازا‌ڕەکانی فیلم لە ئەورووپا و جیهان پێشکەش دەکرێت.  

لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی "توورج ئەسڵانی" دەرهێنەری نوێخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران، کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.
مەنسوور جیهانی -بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان".