ئەمریکا داوا له‌ توركیا ده‌كات واز له‌ سیسته‌می به‌رگری S400ی رووسی بهێنێت


ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای له‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای كردووه‌ واز له‌ سیسته‌می به‌رگری ئێس چوارسه‌دی روسی بهێنن.

ئاژانسی روسیا ئه‌لیه‌وم رایگه‌یاندووه‌، ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای له‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو هاوتا توركییه‌كه‌ی كردووه‌ ده‌ستبه‌ردای‌ سیسته‌می به‌رگری ئێس چوارسه‌دی روسی ببن.

بلینکن جه‌ختی له‌ سه‌ر گرینگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەمریکا و تورکیا و بەرژەوەندی هاوبەش لە شەڕی دژی تیرۆر و گرنگی دامەزراوە دیموکراتییەکان و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ نێوان هه‌ردوولا كردووه‌.

هاوكات به‌ڵێنیان داوه‌ هاوكاری و پشتیوانی له‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ره‌وشی سوریا بكه‌ن. هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتیوانی خۆی بۆ به‌رده‌وام بونی ئه‌و گفتوگۆیەی نێوان تورکیاو یۆنان دەربڕی.