لەهەولێر..ئیڤێنتێکی هەمەچەشن له‌ یادی رۆژی جیهانی ئافره‌تان ساز ده‌كرێت

ئیڤێتەکە بەسەرپەشتی خانمە هونەرمەندی سترانبێژ رۆژین رێکدەخرێت 

بەرەچاوگرتنی رێکارو رێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزی،  ئیڤێنتێکی  هەمەچەشن و  هەمەرەنگ  لە رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لەهەولێر سازدەکرێ .
ئیڤێتەکە بەسەرپەشتی خانمە هونەرمەندی سترانبێژ  رۆژین  رێکدەخرێت و ستاف گروپێکی کارامە بەڕێوەی دەبەن.
دەربارەی ئڤێنتەکە رۆژێن خان دەڵێت"ئیڤێننتەکەمان چەشنی فیستڤاڵێکە ، بەشداری کارامەی ئافرەتی کورد لە رۆژی جیهانی ئافرەتان دەخاتە روو،  بۆ ئەمسااڵیش  خانمە قارەمانێکی کوردمان کردۆتە سیمبوولی فیستیڤاڵەکە  ،  کە ئەویش خانمە قارەمان  لەیلا ڤاسمە".
 هه‌روه‌ها وتی " فیستیڤاڵەکەش  چەندین بڕگە و بابەتی جۆراوجۆر  لەخۆ دەگرێ لەوانە..وەرزش و ماراسۆنی ئافرەتان،لە پارکی سامی عەبدولرەحمان  ،  وەک هێمایەک بۆ گرنگی وەرزش لە ژیانی رۆژانە و تەندروستپاڕێزی،پیاسەیەکی ئافرەتانە بۆ شەقام و بازاڕی ئیسکان ،  کەشەقام و بازاڕێکی قەشەنگە بەڵام بەشداری ئافرەتی  تێدا کەم،
چاڵاکی  درەخت چاندن و خاوێنکردنەوەی ژینگە  ،  وەک هەوڵێک بۆ پشتگیری کەرتی گەشتیاری وکرنگیدان بە خاوێنی   ژینگە".
چاڵاکی تر بریتیە لە کردنەوەی پیشانگای شێوەکاری خانمانە و نمایشی فیلم و شانۆ و سەما و پیشانگای جۆراوچۆری کاڕی دەستی ئافرەتان  ومۆسیقا وگۆرانی  فاشێونی  جلوبەرگی کوردی  ئافرەتان  و پیشانگای کاری دەستی ۱۰ کجی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن ناوەندیگەشەپێدانی  کۆردۆنیا  وبەرنامەی جۆراوجۆر . لەهەمووی گرنگتر بەخشینی دیاری تایبەت بە ۱۰ ماڵە خانەوادە ی شەهید  و دانانی سندوقێکی هاوکاری تایبەت بە پشتگیری وهەندانی ماڵباتی شەهیدان ..

ktv