بایدن: به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌موو هه‌وڵێك بده‌م بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا

جۆ بایدن رایگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا مانگی حوزه‌یران زیاتر له‌ شه‌شسه‌د ژه‌م ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بگه‌یه‌نینه‌ هاووڵاتییان.

جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی یه‌كێك له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی دروستكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای كرد و باسی له‌ پێشكه‌وتنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و راشیگه‌یاند، به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا گه‌یشتنی نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا دواكه‌وتووه‌.

بایدن گوتیشی، ناتوانێت به‌روارێك بۆ كۆتاییهێنان به‌ كۆرۆنا رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌موو هه‌وڵێك بده‌م بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ دۆخی ئاسایی نزیك ده‌بینه‌وه‌ و جه‌ژنی كریسمه‌سی داهاتوو جیاوازتر ده‌بێت.

بایدن گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا مانگی حوزه‌یران زیاتر له‌ شه‌شسه‌د ژه‌م ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بگه‌یه‌نینه‌ هاووڵاتییان.