له ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ناو كۆگایه‌كی فرۆشتنی چه‌ك له ویلایه‌تی لویزیانا باشووری ئه‌مریكا، سێ كه‌س كوژران.
كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌مریكی به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس بڵاویكرده‌وه كه له شاری نیو ئۆرلیانز، چه‌كدارێك هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر كۆگایه‌كی فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌ی كردووه و له ئه‌نجامدا، سێ كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه كوژراون.
باسی له‌وه‌شكردووه كه دوو كه‌سی دیكه له رووداوه‌كه‌دا برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له پۆلیسی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌نجامده‌ری ته‌قه‌كان كاتێك چووه‌ته ناو كۆگاكه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یی و به چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی، ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكردوون، سه‌ره‌تا یه‌ك كه‌س كوژراوه و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به‌رپرسانی پۆلیسی ناوچه‌كه باسیان له‌وه كرد كه له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز ده‌كه‌ن و روونكردنه‌وه بۆ رای گشتیی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.