وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: هێزه‌كانمان به‌ په‌له‌ له‌ ئه‌فغانستان ناكشێنینه‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ په‌له‌ له‌ ئه‌فغانستان ناكشێنه‌وه‌ و به‌ به‌رنامه‌ و به‌رپرسیارانه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لۆید ئۆستن رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی نارێكخراو هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان ناكشێنێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر توندوتیژی كه‌مبووه‌وه‌ و وتووێژه‌كانی تایبه‌ت به‌ جێگیركردنی ئاشتی به‌ره‌وپێشچوو و به‌ ئاكام گه‌یشت، ئه‌و كاته‌ به‌ به‌رنامه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه‌.  

لە مانگی شوباتی ساڵی دووهه‌زار و بیستدا ئیدارەی پێشووی ئەمه‌ریکا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە شاری دۆحەی قەتەر رێککەوتنی ئاشتییان واژۆکرد کە تێیدا ئاگربەست لەنێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە چەسپێنرا.

ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت چاو به‌و رێككه‌وتنه‌دا بخشێنێته‌وه‌ و گۆڕانكاری تێدا بكات.