مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ھێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق راده‌گيرێت
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێدانی پله و دامه‌زاندن به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك به ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی ھه‌ڵوه‌شاوه له حكوومه‌تی عێراق، ھه‌روه‌ھا راگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ھێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو له ساڵی 1979وه تا ساڵی 2003.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه حه‌سه‌ن كه‌عبی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی ریشه‌كێشكردنی به‌عس، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شه‌ھیدان و زیندانیكراون و مافه‌كانی مرۆڤ و سهرۆكھۆزهكان و لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و ئاشته‌وایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریدا به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێدانی پله و دامه‌زراندن به ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی ھه‌ڵوه‌شاوه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ستایشی به‌عسییه‌كان ده‌كه‌ن له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، یه‌كێتیی و سه‌ندیكاكان".
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه داوا له لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه كه بڕگه‌ی راگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی ئه‌ندامانی ھێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسی ھه‌ڵوه‌شاوه بۆ پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی 2021 زیاد بكات.
شایانی باسه پێشتر موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، داوایكردبوو كه ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عسی كارابكرێته‌وه.